٦ حوزەیران ٢٠٢١ - ١٤:٠١
هۆڵەندا هاووڵاتییە داعشییەکانی خۆی لە کوردی سووریا وەردەگرێتەوە

بەرپرسانی هۆڵەندا ڕایانگەیاند هاووڵاتیانی خۆی کە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە داعش لە کەمپی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانن دەگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ هەواڵدەریی فەڕەنسا ڕایگەیاند بڕیارە بەرپرسانی هۆڵەندا ئەمڕۆ هاووڵاتییەکانی خۆی کە بنەماڵەی ئەندامانی داعش بوون و ئێستا لە کەمپەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردی سووریان، وەربگرێتەوە.

بەرپرسانی کوردی سووریا چەندین جار داوایان لە 54 وڵاتی بیانی کردووە ئەندامانی بنەماڵەی داعشییەکان کە نزیک بە 70000 کەس بوون لە کەمپەکانی کوردستانی سووریا جێگیرن، بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان.

عەبدولکەریم عومەر بەرپرسی کاروباری دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر بە هەواڵدەری فەڕەنسای ڕایگەیاند کە ڕادەست کردنەوەی ئەندامانی سەر بە داعش چەکدارانی داعش ناگرێتەوە.

342/